ئەنجوومەنێ پارێزگهها مووسلێ پالپشتيێ ل بریارا هەرێمێ دکن![]()
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر بڕیارێک دەربارەی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ بدات ئەوانیش هەر ئەو بڕیارەیان دەبێت.
(سەیدۆ چەتۆ) سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لەئنجومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “وەزارەتی بەرگریی عێراق باسی لەوە کردووە پێشمەرگە نابێت لە ڕزگارکردنی مووسڵدا دەستی هەبێت، بەڵام ئێمە ژووری ئۆپراسیۆنمان لە مەخموور ھەیە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھەرێم و بەغدا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا ھەیە و بەیەکەوە بڕیار دەدەن کە چ ھێزێک بەشداری دەکات نەک تەنھا وەزارەتی بەرگریی عێراق.”
(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئێمە وەکو ئەنجومەن حکوومەتی ھەرێم ھەر بڕیارێک لەبارەی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ بدات ئەوە بڕیاری ئێمەیشە و پشتگیری لێ دەکەین.
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕوونیشی کردەوە، ئێمە پێشتر بڕیاری ئەوەمان داوە کە نابێت حەشدیشەعبی بەشداری لە پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ بدات و سووریشین لەسەر ھەڵوێستی خۆمان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
