شبكة لالش الاعلامية

عەبادی 15 ھەزار چەكداران ژ خه‌لكێ مووسلێ دكه‌تە حەشدا شەعبی

عەبادی 15 ھەزار چەكداران ژ خه‌لكێ مووسلێ دكه‌تە حەشدا شەعبی

K24 – هه‌ولێرhashd-shaabi

دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند حەیدەر عەبادی فەرماندەی ھێزە چەكدارەكانی عێراق فەرمانی دەركردووە 15 ھەزار چەكدار لە دانیشتووانی موسڵ بكرێنە حەشدی شەعبی.

وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەحمەد ئەسەدی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند سەرۆك وەزیران بۆ بەشداریكردن لە رزگاركردنی موسڵ، فەرمانی دەركردووە 15 ھەزار چەكدار لە خەڵكی موسڵ بخرێنه‌ سه‌ر حەشدی شەعبی.

ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌م دواییه‌ چه‌ندین بڕبار و فه‌رمان ده‌ركردووه‌ بۆ رێكخستنی كاروباری حه‌شدی شه‌عبی و پێكهێنانی لیوای تایبه‌ت، كه‌ ده‌بێته‌ هێزێكی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر.

به‌جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی عه‌بادی، رێگه‌ بۆ به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ فه‌راهه‌م ده‌بێت كه‌ لایه‌نه‌ سونه‌كانی عێراق و خه‌ڵكی ئاواره‌ی موسڵ و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌كانی شیعه و ئێران‌ پێداگری له‌سه‌ر پێویستی به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌كه‌ن.

بابەتی زیاتر

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل رۆژا 5ى ئادارێ ئێكه‌تى دێ بریارا گرێدانا كونگره‌یی ده‌ت

Lalish Duhok

فراکسیۆنا پارتی: ئەرکێ مە بدوماهی هاتیە و مووچەیێ پەرلەمانتاریێ رەت دکەین

Lalish Duhok

سەرۆک بارزانی: کوردستان دەستبەرداری ئازادی و مافێن خۆ نابیت

Lalish Duhok