شبكة لالش الاعلامية

نەتەوەيێن ئێكگرتى هۆشداريێ دده‌تە عێراقێ

نەتەوەيێن ئێكگرتى هۆشداريێ دده‌تە عێراقێ1470131830_ghtyht

ZNA- هه‌ولێر
کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هەزار و 200 کەس لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و چاوەڕێی سەپاندنی سزاکە دەکەن، سەدانی دیکە لە سەرۆکایەتی کۆمار سزاکەیان پەسەندکراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڵاونەکراوەتەوە.

زەید رەعد ئەلحوسێن، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، پەلەکردن لە جێبەجێکردنی سزاکانی لەسێدارەدان جگە لە نەبوونی دادپەروەری هیچی دیکە نییە، گەلی عێراقیش شایستەی دادپەروەرییە، بۆیە هانی حکومەتی عێراق دەدات هیچ هەنگاوێکی لەم شێوە نەنێت و دادپەروەری لاوازتر نەکات. داواش لە عێراق دەکات بێتە نێو رێککەوتن و پرۆتۆکۆلی نێودەوڵەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.

کۆمیسیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ جەخت لەوە دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی یاسا، بەڵگە، راستی و رێوشوێنی یاسایی لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت، کە تەقینەوە، کاری تێکدەر و وەحشیگەرانە ئەنجام دەدەن، بەڵام نابێت بنەمای تۆڵەکردنەوە بەکاربهێنرێت.

ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانە لەوەی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان لە عێراقدا بەسەر کەسانی بێتاوان بەردەوامە، هاوکات ئەو دانپێدانانە رەتدەکاتەوە، کە لەژێر ئەشکەنجەدانەوە دراون، دەشڵێت جێبەجێکردنی ئەو سزایانە هەڵەی کوشندەن و لەو رێگەیەوە دادپەروەری فەراهەم نابێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆلاند: دێ تۆپ و چەکێن گران ھنێرینە ئیراقێ

Lalish Duhok

هه‌رێم ل سه‌ر دوورپێچا خوه‌ يا ئه‌سمانى سكالايێ ل رێكخراوا فرينا نێڤده‌وله‌تى تۆمار دكه‌ت

Lalish Duhok

خه‌ونا ده‌نگه‌رێن عیراقێ ناهێته‌ بجهئینان

Lalish Duhok