پێشبینی دئێته كرن ئێك مليۆن کەس ژمووسلێ ئاوارە ببن
رووداو- هەولێر
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبینییەکانیان بۆ ئاوارەبوونی خەڵک لە پارێزگای موسڵ بەهۆی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو پارێزگایە زیدیکردووە.
باقی هەورامی، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بۆ ئێمەش و بۆ رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشبینییەکانمان بۆ هاتنی ئاوارەکانی موسڵ لە 700 هەزار ئاوارەوە بۆ 1 ملیۆن ئاوارە زیادیکردووە”.
بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ 3 سیناریۆ پێشبینی کرابوو بۆ ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی پارێزگای موسڵ، سیناریۆی یەکەم ئاوارەبوونی 500 هەزار کەس بوو، سیناریۆی دووەم ئاوارەبوونی 700 هەزار کەس بوو، قورسترین سیناریۆش کە بەهۆی دواکەوتنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ئەگەری روودانی هەیە، ئاوارەبوونی 1 ملیۆن کەسە.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات “وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕیاریداوە کەمپی زیاتر بۆ پێشوازیکردن لە ئاوارەکان دروست بکات، لە رابردووشدا 15 ملیار دینار بۆ هەولێر، 15 ملیار دینار بۆ دهۆک ، 5 ملیار دینار بۆ سلێمانی و 5 ملیار دیناری بۆ دروستکردنی کەمپ بۆ ئاوارەکان تەرخان کردووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
