شبكة لالش الاعلامية

پارێزگارێ نەینەوا: دێ رووبرووى گرفتا زارۆكێن بێ باب بين

پارێزگارێ نەینەوا: دێ رووبرووى گرفتا زارۆكێن بێ باب بين  

باسنيۆز:2224efccd79084a5d9d3baf3a8111744_L

پارێزگاری نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە دوای رزگار کردنەوەی مووسڵ، رووبەڕووی گرفتی منداڵە بێ باوکەکان دەبنەوە.

لە کاتی پەیدابوونی رێکخراوی توندڕەوی داعش و پەلهاوێشتنی بۆ خاکی عێراق لە سووریاوە، هەزاران ژن و کچی توندڕەوی جیهان، بۆ ئەنجامدانی جیهادی نیکاح، روویان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش کرد.

نەوفەل حەمادی سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ئەو چەکدارانەی داعش، کە لە مووسڵ، هەزاران منداڵیان لەرێگای جیهادی نیکاحەوە هێناوەتە دونیا.

نەوفەل حەمادی سوڵتان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو منداڵانە، کە پشت و رەچەڵەکیان دیار نییە، کێشەی یاسایی و ئیداری بۆ ئیدارەی نەینەوا دروست دەکەن و پێویست دەکات رێوشوێنی چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە.

لە مانگی حوزەیرانی 2014، چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نویترین پێزانین لدور دابه‌شكرنا پارێ هاندانێ

Lalish Duhok

نۆشدارێن دهۆكێ ل هه‌مبه‌ر ره‌خنه‌یێن خه‌لكی نه‌رازینه‌

Lalish Duhok

بەرپرسێن تورکیا: گرتنا مووسل ل چەند رۆژێن داهاتى دێ دەست پێكت

Lalish Duhok