شبكة لالش الاعلامية

قاسم دربۆ:چەکدارێن پەکەکێ ل بەغدا دراڤى وەردگرن

قاسم دربۆ:چەکدارێن پەکەکێ ل بەغدا دراڤى وەردگرن

شنگال-KDP.info-ImageThumb

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێ، بەغدا پارەی زیاتر لە هەزار چەكداری پەكەكەی دابینکردووە؛ پەکەکە درۆ لەگەڵ خەڵکی ئێزدیدا دەکەن و ئەمەیش وایکردووە کە خەڵکی ئێزدی دژیان بوەستێتەوە.

(قاسم دربۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە و كەسایەتی دیاری کوردانی ئێزیدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: بەغدا پارەی زیاتر لە هەزار چەكداری پەكەكەی دابین کردووە؛ بەغدا لەبەر هێزی پێشمەرگە پارە دەداتە چەكدارانی پەكەكە، بۆ ئەوەی دژی هێزی پێشمەرگە بوەستنەوە، ئەمەیش جێگەی قەبووڵ نییە.
ئاماژەیشی دا، پێنج كۆمەڵگە لە دەوروبەری شنگالدا ماون، هەر كاتێك ئازاد كران، بەغدا هیچ پاساوێکی نامێنێ و پەكەكە ناچار دەبێ شنگال و دەوروبەری چۆڵ بكات.

گوتیشی: شوێنی پەکەکە باكووری كوردستانە پێویستە بچن ئەو ناوچانە ئازاد بكەن، نەك بە شێوەیەكی نایاسایی بێنە ناوچەكە و ڕێگری لە خەڵك و هێزی پێشمەرگە بكەن.
دربۆ هۆشداری دایە پەکەکە و رایگەیاند کە خەڵكی شنگال داوا دەكەن هەرچی زووە پەكەكە شنگال چۆڵ بکات، چونكە بەردەوام كێشە بۆ خەڵكی شنگال دروست دەكەن، بەتایبەتی لە كەمپەكان و لە كەمپی نەورۆز كێشە دروست دەكەن و ڕێگری لە خەڵك دەكەن و درو لەگەڵ خەڵكدا دەكەن، ئەوەیش وای كردووە رۆژ دوای رۆژ خەڵک زیاتر دژی پەکەکە بوەستێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی دەربارەی دەواما رۆژانەيا فەرمانبەران بریارێ دده‌ت

Lalish Duhok

جڤاتا ئاسايشا هه‌رێما كوردستانێ به‌رسڤا رژێما سووريێ دده‌ت

Lalish Duhok

هه‌ركه‌سه‌كێ كڕین و فرۆتنێ ب هه‌ژمارێن بانكی بكه‌ت دێ ئێته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن 

Lalish Duhok