شبكة لالش الاعلامية

بەلجیکا هاريكاريێن مرۆڤى پێشکێشى عێراق و هەرێما کوردستانێ دكت

بەلجیکا هاريكاريێن مرۆڤى پێشکێشى عێراق و هەرێما کوردستانێ دكت1471260771_1

ZNA – هه‌ولێر
حکومەتی بەلجیکا بڕیاری دوە بڕی ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ تەرخان بکات بۆ هاوکاریکردنی مرۆیی لە عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بڵاوی کردووەتەوە، وەزیرانی دەرەوە و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند بەمەبەستی بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق کە لە دەستی داعش ئازاد کراون، بڕی ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ پێشکەش بە عێراق دەکات.

بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکرێت بۆ کەمپی ئاوارەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان.

ئەو دوو وەزیرەی حکومەتی بەلجیکا ئەوەشیان دووپات کردەوە کە وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەو هاوکارییانە، بەردەوام دەبێت لەسەر چالاکی و هاوکاریی سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سووریا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی: چاڤه‌رێی جڤاكێ نێڤده‌وله‌تی بین، ده‌وله‌تا كوردی ناهێته‌ دامه‌زراندن

Lalish Duhok

مافێن مرۆڤی: پەکەکێ و حەشدا شەعبی زارۆک چەکدار کرینە

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ پرسەنامەیەکێ ئاراستەی حکوومەتا ئیتالیا دكت

Lalish Duhok