شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌ربارەی پاشكه‌فتێ مووچەى پرۆژەیەکى ئاراستەی حکوومەتێ دكت

ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌ربارەی پاشكه‌فتێ مووچەى پرۆژەیەکى ئاراستەی حکوومەتێ دكت 

باسنيۆز:235b8680672fcfe32e8695fa41bae2a8_L

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پڕۆژەیەک لەبارەی سیستمی پاشکەوتی مووچەوە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دەکات و تێیدا داوادەکات، پێداچوونەوە بەو سیستمەدا بکرێت و پاشەکەوتکردن لەسەر بنەمای پلەی وەزیفی بێت.

لە پڕۆژەکەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی (باسنیوز) کەوتووە، داواکراوە: “پاشەکەوتکردن لەسەر بنەمالی پلەی وەزیفی بێت و پلەی وەزیفی 7-8 تەنھا 10%ی مووچەکانیان پاشەکەوت بکرێت، چونکە زۆرینەیان لەو مامۆستایانەن کە ھاتوچۆی دەرەوەی شار دەکەن و مانگانە لانیکەم 150 ھەزار بەکرێی ھاتوچۆ دەدەن”.

هاوکات پێشنیار کراوە، پلەی وەزیفیی 5-6 بڕی پاشکەوتیان بکرێت بە 20% و پلەی وەزیفی 3-4 بکرێت بە 30% و پلەی وەزیفی 1-2 پاشەکەوتەکەیان بۆ بکرێت بە 40% و مامۆستایانی گرێبەستیش ھیچ پاشەکەوتێکیان بۆ نەکرێت، چونکە ”زۆرینەیان لەناوچە دوورەکانن”.

لە پڕۆژەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە: “ڕاستە سیستمەکە بیناقاقای ھەموو لایەکی گرتووەتەوە، بەڵام مامۆستایان زەرەرمەندی یەکەمن، چونکە مامۆستایان دەتوانن تەنھا کاری مامۆستایی بکەن و کاتی ئەوەیان نییە کارێکی سەربەخۆ بکەن، ھەروەک نیوەی مامۆستایان لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ھاتوچۆی دەرەوە و شارەکانیتر دەکەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ده‌ستپێكا هه‌یڤا بهێت قانوونا بودجه‌ى دێ چیته‌ دبوارێ بجهئینانێدا

Lalish Duhok

سەرکردەیەکێ دەولەتی یاسا: پلانه‌ک لگەل کوردا هەیە بۆ پێکئينانا مه‌زنترين فراکسیۆنێ

Lalish Duhok

وه‌لاتيێن عێراقێ دێ ئێنه‌ قه‌ره‌بووكرن 

Lalish Duhok