شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی و عەمار ئەلحەکیم گرنگييا ھەماھەنگیێ ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دووپات دكن

نێچیرڤان بارزانی و عەمار ئەلحەکیم گرنگييا ھەماھەنگیێ ناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دووپات دكن

ZNA- هەولێر1111111111

لە بەرەوامیی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ “نێچیرڤان بارزانی” سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ “عەمار ئەلحەکیم” سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی شەڕی دژی تیرۆر و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەسەر تیرۆرستانی داعشدا لە بەرە جیاوازەکانی جەنگ تاوتوێکرا و داکۆکی لەسەر گرنگیی ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردنی شاری مووسڵدا کرایەوە، ھەروەھا تیشک خرایە سەر قۆناغی دوای ڕزگارکردنی شاری مووسڵ و ئایندەی پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای ئۆپەراسیۆنەکە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەوت و بودجە و مادەی سەدوچل و تەواوی ئەو کێشانەی لەنێوان ھەردوولا دان، کرایەوە، ھەروەھا باس لە گرینگیی بەردەوامیی ھاوپەیمانی شیعی کوردستانی بۆ بەرژوەندیی عێراق و ھەرێمی کوردستان بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە، کرا.

پرۆسەی سیاسیی عێراق و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکان و گرنگیی ھەبوونی کەشێکی ئارامی سیاسی لە عێراق و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و لایەنەکان و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی شاری مووسڵ و واقعی نوێی قۆناغی دوای ئازادکرنی شارەکە، لایەنێکی دیکەی گفتوگۆکە بوو.

ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی عێراق لەسەر تەواوی کێشەکان و سروشتی پەیوەندیی داھاتووی نێوان ھەولێر و بەغدا لە گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوامدابن بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەر و لێکگەیشتنێکی وا کە لە بەرژوەندی ھەرێمی کوردستان و تەواوی عێراقدا بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌رنامێ سه‌ره‌دانا نێچيرڤان بارزانى بۆ ئه‌لمانيا هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیرێ ناڤخوه‌ یێ ئیراقێ كۆمبوون

Lalish Duhok

شاندێ هەرێما کوردستانێ ژمارەیەکا داخوازيان ده‌ربارەی بودجەيى ئاراستەی سەرۆکوەزیرێن عێراقێ دکه‌ت

Lalish Duhok