ئامانج عەبدولا: کۆچا پەنابەران دێ بهروڤاژى بت
ZNA – ههولێر
بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان دەڵێت، دۆخی پەنابەران زۆر خراپە وچاوەروان دەکرێت لەچەند مانگی داھاتوودا لەجیاتی کۆچکردن خەڵک کۆچ بەرەو عێراق وھەرێمی کوردستان بکەنەوە وجگە لەوەش نزیکەی چوار ھەزار پەنابەر ناسنامە وبەڵگەنامەکانیان ونکردووە،بۆیە نەدەتوانن بگەرێنەوە ونەدەتوانن لەئەورپا نیشتەجێ بن.
بەرپرسی نوسینگەی فدراسیۆنی پەنابەرانی سەرتاسەری عێراق لەھەرێمی کوردستان ئامانج عەبدوڵا بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; دۆخی پەنابەران لە وڵاتانی ئەورپا زۆر خراپە ولەژیانێکی سەختدا دەژین ،گەر بەوشێوەیە بەردەوام بێت لەچەند مانگی داھاتوو پەنابەران بەناچاری دەگەرێنەوە ولەجیاتی خەڵک لێرە کۆچ بکات کۆچی پێچەوانە دەست پێدەکات وپەنابەر دەگەرێنەوە بۆ عێراق وھەرێمی کوردستان.
ئامانج عەبدوڵا گوتیشی، لەئێستادا نزیکەی چوار ھەزار پەنابەری عێراقی کە کوردیشی تێدایە ناسنامە وبەڵگەنامەکانیان لەدەستداوە ونەدەتوانن لەو وڵاتانە نیشتەجێبن ونەدەشتوانن بگەرێنەوە بۆ عێراق وھەرێمی کوردستان ،بۆیە داوای ھاوکاریان لەبالیۆزخانەکانی عێراق کردووە لەوڵاتان.
وتیشی، لەئێستادا کۆچکردن بەرێژەیەکی ئێکجار زۆر بگرە بۆزیاتر لە٧٥%کەمیکردووە،لەبەر ئەوەی رێنمایی ویاساکانی وڵاتان بۆ پێدانی مافی پەنابەرایەتی زۆر قورس بووە وراپۆرتمان لەبەر دەست ھەیە خەڵک ھەیە دووسعات سرە دەگرێت بۆ ئەوەی ژەمێکی نانی پێبدرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
