پشكا هه‌رێمێ ژ بوودجه‌يا عێراقێ هاته دیاركرن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند” بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2017 به بوودجه‌یه‌كی”ده‌ستپێوه‌گرتن””تقشف”ی داده‌نرێت و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گاته 17%.
“نه‌جیبه نه‌جیب” له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” بوودجه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای “42” دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دانراوه و كورتهێنانێكی زۆر له خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كانی بوودجه‌دا هه‌بووه و گه‌یشتووه‌ته “30” ترلیۆن دینار،بۆیه بوودجه‌كه هه‌موار كراوه‌ته‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به 42 دۆلار خه‌مڵێنراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئابووری په‌رله‌مانی عێراق گوتوویه‌تی” ئه‌و هه‌موار كردنه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی 2017 كراوه و كورتهێنانه‌كه له “30” ترلیۆن دیناره‌وه بۆ “20” تریلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی ساڵی 2017 ی عێراق پشت به‌و به‌ندانه‌ی یاسای بوودجه‌ی ساڵه‌كانی “2015” و “2016” ده‌به‌ستێت كه رێژی 17% بۆ هه‌رێم دیاریكردووه،به‌ڵام به‌هۆی كێشه سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌رف نه‌كراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق قسه‌كانی به‌وه كۆتایی پێهێنا كه به‌شی زۆری بوودجه‌ی عێراق بۆ بواری ئاسایش و به‌رگری ته‌رخانكراوه،بۆچونێكیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی په‌یوه‌ست بكرێن به هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه و له ژێر هه‌مان چه‌تردا كۆبكرێنه‌وه و بكرێن به به‌شێك هێزه چه‌كداره‌كان،چونكه به‌شێكی زۆری بوودجه‌ش ده‌ڕوات بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتی عێراق هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
