پەرلەمانتارهكێ کورد: عەبادی رازهمەندی ل سەر هنارتنا مووچێ فەرمانبەرێن کوردستانێ نیشان دايه
باسنيۆز:
ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژ بەوە دەکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی نیشان داوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان و پێدانی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 10\10\2016، حاکم سەرحان سلێڤانەیی، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەرۆک وەزیرانی عێراق دووبارە جەختی لەوە کردووەتەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا بەغدا چاوەڕوانی ئەو شاندە هونەرییە دەکات کە بڕیارە لە کوردستانەوە بڕوات و لەوێ لەسەر جۆری وردەکاریی ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا گفتوگۆ بکەن”.
ئەمە لە کاتێک دایە کە دوێنێ یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە میانی کۆنگرەی (ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان)، ئاماژەی بەوە کرد: “سەردانەکەی ئەم دواییەی بارزانی بۆ بەغدا، دەرگای ئومێدی چارەسەری کێشەکانی کردووەتەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
