حكوومەتا توركیا: ب فرۆكه‌يا ئێف 16 دێ بەشداريێ د شەرێ مووسل دا كەین
باسنيۆز:
نو‌عمان كورتولموش گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا به‌توندی وه‌ڵامی حكوومه‌تی عێراق ده‌داته‌وه له باره‌ی بوونی هێزی توركیا له باشیك و ده‌ڵێ ئه‌و هێزه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌وێیه. دەشڵێ به‌فڕۆكه‌ی ئێف 16 بەشداری شەڕی موسڵ دەكەن.
كورتولموش له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ سایتی T24ی توركی، له‌باره‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و عێراقه‌وه لەسەر بوونی هێزی توركیا له باشیك، به توندی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی كورتولموش، ئه‌وان پێیان باشه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ، هێزی ناوه‌خۆیی عێراق به‌شداری بكات، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 16ه‌وه هاوكاری ئه‌و هێزه ده‌كه‌ن.
باسی له‌وه‌ش كرد بوونی هێزی توركیا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه و له‌وه زیاتر توركیا هیچ ئامانجێكی دیكه‌ی نییه. هه‌روه‌ها راهێنانیش به پێشمه‌رگه و هێزه سوونییه‌كان ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
