شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى:ژچەند ئاليان ڤه‌ هێرش بۆ ناڤ مووسل دێ ئێته‌ ئەنجامدان

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى:ژچەند ئاليان ڤه‌ هێرش بۆ ناڤ مووسل دێ ئێته‌ ئەنجامدان

باسنيۆز:afb968ec04d46c2e90fadf265c670bc9_l

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، چەند هێڵێکی بەرگریکردنی لە مووسڵ دروست کردووە و بەپێی پلانێکی سەربازیش، لە چەند قۆڵێکەوە هێرش بۆ ناو مووسڵ ئەنجام دەدرێت.

د. ئاراس حەسۆ میرخان، فەرماندەی پێشمەرگە لە محیوەری مەخموور و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئاگادارین داعش بەشێک لە هێزەکەی کشاندووەتەوە و هێڵێکی بەرگریاین لە دەوروبەری مووسڵ دروست کردووە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێڵی دووەمی بەرگریکردنی داعش، لە ناو سەنتەری شاری مووسڵە. دەشڵێت: “ئەم هەوڵەی داعش، لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵە”.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە داعش هێزەکانی لە هێڵی یەکەمی بەرگریکردن کەم کردووەتەوەتەوە، بەڵام: “داعش دەزانێت بە کەوتنی مووسڵ، کۆتایی پێ دێت، بەڵام ئێمە داوا لە خەڵکی مووسڵ دەکەین، هاوکاریی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە بکەن”.

ئەوەشی نەشاردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنەکە، لە چەند قۆڵێکەوە هێرش دەکەنە سەر مووسڵ و بە چەند قۆناغێک هەوڵی ئازادکردنەوەی شارەکە دەدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ 24 ملیار دۆلاران قەردارە

Lalish Duhok

پێله‌كا باران بارینێ روو دكه‌ته‌ هەرێما كوردستانێ  

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی راگەهاندنه‌كێ به‌لاڤ دكت 

Lalish Duhok