شبكة لالش الاعلامية

كرێترين زه‌لام دووجارا ژن ئينايه‌ و هەشت زارۆك هەینە

كرێترين زه‌لام دووجارا ژن ئينايه‌ و هەشت زارۆك هەینە

خەندان- 1013102016_qabi7

پیاوێکی خەڵکی ئۆگەندا کە بەناشرینترین پیاوی وڵاتەکەی ناوزەد کراوە دوو ژنی هێناوەو خاوەنی 8 منداڵە، ئەو پیاوە لە منداڵییەوە تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووەو بەو هۆیەوە رووخساری بەجۆرێک تێکچووە بووەتە ناشرینترین پیاوی ئۆگەندا.

ئەو پیاوە ناوی گودفری باگۆمایەو تەمەنی 47 ساڵە، بەهۆی نەخۆشییەکی نەزانراوەو نازناوی ناشرینترین پیاوی ئۆگەندای وەرگرتووە.

ناوبراو ژنی یەکەم دەهێنێت و دوو منداڵی لێی دەبێت، بەڵام بەتۆمەتی ئەوەی ژنەکەی ناپاکی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووەو بووەتە دۆستی پیاوێکی تر، لێی جیادەبێتەوەو ژنی دووەم دەهێنێت و 6 منداڵی لێی دەبێت.

دوای جیابوونەوەی لە ژنی یەکەم، ژنێکی تر دەهێنێت بەناوی ناماندا، ئەم ژنە تا ماوەیەکی زۆر رێگە نادات کەسوکارەکەی، مێردەکەی ببینن لە ترسی ئەوەی بەهۆی ناشرینییەکەیەوە دەستبخەنە ژیانییەوەو لێی جیابکەنەوە، هەربۆیە ئێستا خاوەنی 6 منداڵن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌زنترين پیزا چوو د كتێبا گێنس دا

Lalish Duhok

ده‌ركه‌فتنا عه‌وره‌كى ده‌گمه‌ن

Lalish Duhok

چین ب مووشه‌كێ ئاگرى دته‌مبرينت

Lalish Duhok