سناپچاتەکانێن خۆ بۆ ئای ئۆ ئێس نوو بكن
ZNA-ههولێر
بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای سناپ نوێکردنەوەی بۆ بەرنامەکەیان نارد کە لەماوەی چەند رۆژی رابردوو رووبەڕووی چەند کێشەیەکی بچووک بوو بوویەوە لەسەر سیستمی ئای ئۆ ئێس، واتە ئایفۆن و ئایپاد.
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە، پاش نوێبوونەوەی سناپچات لە ئای ئۆ ئێس، ماسک و فلتەرەکانی بەرنامەکە نەمان و لەلایەن بەکارھێنەرانەوە رووبەڕووی رەخنەکرایەوەو ھەرکەسە و بەجۆرێک دەربڕینی لەو کێشەیە دەکرد.
لە ئێستادا ئەو بەرنامەیە نوێکردنەوەی بۆ ھاتووەو ھەموو بەکارھێنەرێک دەتوانێت لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە سناپچاتەکەی نوێبکاتەوەو دووبارە ببێتەوە بە خاوەنی ماسک و فلتەرەکان، لەگەڵ دوو دانە ماسکی نوێدا.
لەلایەن ھیچ سەرچاوەو پێگەی فەرمی خۆشیانەوە کۆمپانیای سناپ ئاماژەی بە ھۆکاری نەمانی ئەو ماسکانە نەداوە و روونکردنەوەشی بڵاونەکردووەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
