سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ سەرهدانا سەنگەرێن پێشمەرگەی کر
باسنيۆز:
لە درێژەی بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ١٠ـی٢٠١٦ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەرەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لەیەکێک له میحوەرەکانی شەڕ بەسەر کردەوە.
لەو سەردانەدا بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆكی ههرێمی كوردستان، گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
