دوو گوندێن باکوورێ پارێزگهها نەینەوا هاتنه کۆنترۆلکرن
رووداو ـ هەولێر
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری موسڵ لەدەست چەکدارانی داعش رۆژی دووشەمە 31-10-2016 هێزە ئەمنییەكانی عێراق دوو گوندیان لە باكووری پارێزگای نەینەوا كۆنترۆڵكردنەوە.
شانەی راگەیاندنی جەنگی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی تووند رۆژی دووشەممە هێزەكانی سەر بە فیرقەی 16 لە میحوەری باكووری پارێزگای نەینەوا هەردوو گوندی نەجمووم و تەل یابسیان لە باكووری پارێزگاكه لەدەست داعش كۆنترۆڵكردنەوە”.
کۆنترۆڵکردنەوەی دوو گوندەکە لەکاتێکدایە كاژێر 06:30 بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە سێ قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەری چەپی شاری موسڵ لەدەست داعش دەستپێكرد.
17/10/2016 حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای نەینەوای لەدەست داعش راگەیاند و، داوای لە دانیشتوانی موسڵ كرد لە پێناو زوو كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكەیان هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
