شبكة لالش الاعلامية

ئه‌زمونێن وەرزێ ئێكێ يێن ھەرێما کوردستانێ دەستپێکرن

ئه‌زمونێن وەرزێ ئێكێ يێن ھەرێما کوردستانێ دەستپێکرن

ھەولێر-KDP.info-imagethumb

 لەھەرێمی کوردستان دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن کراو، لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک بەڕێوەدەچێت، پەروەردەی سنووری سلێمانیش، پرۆژەیەکیان ھەیە بۆئەوەی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدرێـت، ھەوڵی ته‌واویش دەدرێت تاقیکردنەوەی (وزاری) گشت کوردستان بەیەکەوە ئەنجام بدرێت.

(پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک دەستی پێکردووە و  تاکو ١٢ی مانگ بەردەوام دەبێت، (٩٨٥)ھەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکاندا بەشدارن و (٦٠٠) ھەزار قوتابی ئەو ناوچانەش کە بایکۆتیان تێدا راگەیێندراوە، نەچوونەتە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە.”

(وەزیری پەروەردە) گوتیشی: “لە سنووری پارێزگای ھەولێر (٥٠٠) ھەزار و لە پارێزگای دھۆک (٤٨٥) ھەزار قوتابی لە تاقیکردنەوەکاندا بەشدارن، لە کەرکووکیش سیستەمی تاقیکردنەوە جیاوازە و کۆرسات ھەیە و ئەوان لە بەرواری ( ١٥/١ /٢٠١٧)  دەست بە تاقیکردنەوە دەکەن”.

(پشتیوان سادق) پەیوەست بە تاقیکردنەوەکان لە ھەردوو پارێزگای سلێمانی، ھەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین گوتی: “لەگەڵ پەروەردەی سلێمانی قسەمان کردووە، ئەوان پڕۆژەیەکیان ھەیە بۆئەوەی تاقیکردنەوەکان لەو شوێنانەش ئەنجام بدرێن، ھەوڵی تەواویش دەدەین تاقیکردنەوەکانی وزاری لەیەک کاتدا بکرێن، لە قوتابخانە تایبەتەکان لە سلێمانی تاقیکردەوەکان بەڕێوەدەچن و بەگشتی لە کۆی ( ٧٠٠) ھەزار قوتابی (١٠٠ ) ھەزار قوتابی ئەمڕۆ لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندندا بەشدار دەبن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی دێ ژبه‌ر رێفراندۆمێ سه‌را توركیا ده‌ت

Lalish Duhok

كۆمسیۆنێ سه‌ركه‌فتنا راپرسییا توركیا ب 51.4 ب فه‌رمی راگه‌هاند

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ بلندێ نەتەوەيێن ئێكگرتى دێ سەره‌دانا ھەرێمێ کت

Lalish Duhok