شبكة لالش الاعلامية

ئەلمانیا هەرێما کوردستانێ ب بەشه‌كێ گرنگێ ئاراميا ده‌ڤه‌رێ دزانت

ئەلمانیا هەرێما کوردستانێ ب بەشه‌كێ گرنگێ ئاراميا ده‌ڤه‌رێ دزانت 

هەولێر-KDP.info- 

لە دیداریدا لەگەڵ بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگری کونسووڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر رایگەیاند، ئەڵمانیا هەرێمی کوردستان بە بەشێکی گرینگی سەقامگیری ناوچەکە دەزانێت.

ئەمڕۆ لە پیرمام (هیمن هەورامی) ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەى پارتی دیمورکراتی کوردستان پێشوازی لە (کریسۆفەر بورگەر) جێگری کونسووڵی گشتیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان کرد.

(هەورامی) بەناوی سەرکردایەتی پارتی و گەلی کوردستانەوە سوپاس و پێزانینی گەل و حکوومەتى  ئەڵمانیای کرد کە لە شەڕی دژی داعشدا هاوکاری هەرێمی کوردستانیان کردووە و گەلی کوردستانیش ئەو ساتەوەختانە لە بیرناکات کە ئەڵمایا هاوکاری سەربازیی کردین، هەڵبەت ئەو هاوکارییە سەربازییەی ئەڵمانیا کاریگەری هەبوو لە تێکشاندنی تیرۆریستان و پاراساتی گیانی هەزاران پێشمەرگە.

هەر لەدیدارەکەدا (هەورامی) دواین پێشهاتە نێوخۆیی و ناوچەکەی بۆ شاندی میوان روونکردەوە کە لە دوای پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەکردنی گرفتەکان، شاندێکی پارتی سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کرد و وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتەوە بۆ دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ جێبەجێکردنی پەیامی (سەرۆک بارزانی).

گوتیشی، پارتی و یەکێتی دوو کۆڵەکەی سەرەکی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی هەرێمی کوردستانن و بەرپرسن لە سەرکەوتن و کەموکورتییەکانی ٢٦ ساڵی رابردوو، ئێستاش بەهەمان رۆحییەتی پێکەوەکارکردن هەوڵدەدەن چارەیەک بۆ کێشەکان بدۆزنەوە تا لەم دۆخە ناهەمواری هەیە گوزەرانی خەڵک باشتر بکرێ.

ئاماژەیشی دا، بە هێز و ئیرادەیەکی کوردستانییەوە بۆ قۆناخی داهاتوو خۆمان ئامادەکردووە تا رووبەڕووی هەموو ئەو گرفت و کێشانە ببینەوە کە رووی لە گەلەکەمان کردووە، بە ئومێدێکی زۆرەوە گفتوگۆکان بەردەوامیان دەبێ و هەموو سیناریۆیە دیموکراسییەکان بۆ دەربازبوون لەو دۆخەدا کراوەن.

روونیشی کردەوە کە لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆی راشکاوانەداین بۆ چوونە نێو قۆناخێکی نوێی پێوەندییەکانمان لەسەر بنەمای پاراستنی سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی هەردوو لا.

لای خۆیشیەوە  (کریسۆفەر بورگەر) گوتی، گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا پێزانینان بۆ ئەو قوربانیانە هەیە کە گەلەکەتان  لە پێناو ئازادی و ئاشتیی  داویەتی، ئێمە ئەو ڕاستییە دەزانین کە گەلى کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان یەکەم هێزبوون تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند و هەڕەشە و مەترسیان لە سەر ئاساییشی جیهان کەم کرەوە.

جەختیشی کرد کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی مەشق و کەلوپەلی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە تا زیاتر بتوانن رووبەڕووی تیرۆریستان ببنەوە، چونکە ئەڵمانیا هەرێمی کوردستان بە بەشێکی گرینگی سەقامگیری ناوچەکە دەزانێت.
 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەتەوەيێن ئێكگرتى: د هه‌يڤا بۆرى دا 125 وه‌لاتيێن عێراقی هاتينه‌ كوشتن

Lalish Duhok

کوردەک بەربژێرێ پۆستێ سەرۆکوەزیرێن بریتانیا یە

Lalish Duhok

موسا خالد: ئەرکێ مە هەموویانە زمانێ کوردی بپارێزین

Lalish Duhok