شبكة لالش الاعلامية

نرخێ نه‌فتێ بگه‌هته‌ ڤى ئاستى حکوومەت دێ دەستکاريێ د مووچەى دا كت

نرخێ نه‌فتێ بگه‌هته‌ ڤى ئاستى حکوومەت دێ دەستکاريێ د مووچەى دا كت  

ZNA – هه‌ولێر

وەزیرێک ئاشکرای دەکات ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە ٦٠ دۆلار ئەوە حکوومەت دەستکاری سیستەمی پاشەکەوتی مووچە دەکات، شارەزایانی ئابوریش وای بۆ دەچن لە مانگی ئادارەوە دەستکاری کردنی سیستەمی مووچە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

غازی سەعید وەزیری ھەرێم  لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تایبەت بەباسی راگەیاند: بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری دەکات لە پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەران، گوتی: ئەگەر رێکەوتنی ئۆپێک وەکو خۆی جێبەجێ بکرێ و نرخی بەرمیلێک نەوت لە ٦٠  دۆلار جێگیر بێت ئەوە داھاتێکی باش بۆ ھەرێمی کوردستان پەیدا دەبێت ئەو کات حکوومەت دەتوانێت دەستکاری لە پاشەکەوتی مووچە بکات.

وه‌زیره‌كه‌ی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشدا، لە پاڵ بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجیەکان و بچوککردنەوەی ھەیکەلی حکوومەت ھاوکار دەبێت بۆ زیادبوونی داھات، گوتیشی:بەردەوامی چاکسازیەکان و پیادەکردنی سیستەمی بایۆمەتری خەرجیەکان کەم دەکاتەوە وداھاتیش زیاد دەکات ئەوەش ھاوکار دەبێ بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی مووچە.

ئەو وەزیرەی ھەرێم گەشبینی خۆی پیشان دەدات کە ئەمساڵ دۆخی دارایی بەراورد بە ساڵی ٢٠١6 باشتر دەبێت، گوتیشی: ئامانجی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە پاشەکەوت نەمێنێت چونکە پاشەکەوت ھەنگاوێکی ناچاری بووە وحکوومەت بەمەبەست ئەو کارەی نەکردووە.

ئەو کە لەسەر پشکی یەکگرتووی ئیسلامی وەزیری ھەرێمە  جەخت دەکاتەوە:ئەو مووچەیەی پاشەکەوت کراوە رەسیدی خەڵکە ولای حکوومەت نافەوتێت و بەیاساکراوە و پارەی فەرمانبەران لای حکوومەت نافەوتێت.

رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کورستان بڕیاری لە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران دا، کە پاشەکەوتکردنەکە لە ١٥% دەست پێ دەکات تاوەکو ٧٥% ئەوەش خۆپیشاندان و نارەزایی زۆری فەرمانبەران و مامۆستایانی بەدواداھات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش جەژنا چلێ زڤستانێ ل چینا فەقیران پیرۆز دکەت

karwanhaji

چوار گۆرێن شێنواری ل دھۆکێ ھاتنە دیتن

Lalish Duhok

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى ل ناديا موراد كر

Lalish Duhok