بچووكترین فرۆكڤانێ كورد بناسه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌تین سه‌فین عه‌لی گڕاوی، بچوكترین فڕۆكه‌وانی كورده و خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره، له ته‌مه‌نی چوار ساڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا.
مه‌تین به كوردستان24 راگه‌یاند” هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی فڕۆكه‌وانی و ئه‌و كارانه‌م هه‌بووه كه سه‌ركێشییان تێدایه، له قوتابخانه زیره‌ك بووم و زۆر جار پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهیناوه، هه‌ر بۆیه له فێستیڤاڵ و كاره هونه‌ری و پێشبڕكێكانی قوتابخانه‌كه‌م كه ناوی (Amity college ) به‌شداریمكردووه “.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” دواتر هه‌وڵمداوه و په‌یوه‌نیمكردووه به كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی و كۆمپانیاكه‌ش به مه‌رجی ده‌رچوونم له تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی تایبه‌ت به فرۆكه‌وانی و دۆخی ده‌روونی و ته‌ندرووستیم له كاتی فڕینی فڕۆكه وه‌ریانگرتووم، دوای سه‌ركه‌وتنم له‌و دوو تاقیكردنه‌وه‌یه، له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا له كۆمپانیای Airborn Aviation) ) وه‌رگیراوم”.
مه‌تین ئه‌مساڵ پۆلی 12 ی له قوتابخانه‌ی( Amiry college ) ته‌واكردووه.
سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵ ده‌چێته زانكۆی فڕۆكه‌وانی سیدنی بۆ خوێندن و به ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس.
ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ( Airborn aviaio) راهێنان ده‌كات.
جگه له‌وه هه‌فته‌ی دوو رۆژ له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی ئوسترالی راهێنان ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵیان هه‌یه.
به گووته‌ی باوكی مه‌تین، كوڕه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا توانیوویه‌تی مۆڵه‌تی فرۆكه‌وانی به ده‌ستبهێنێت كه به( RPL ) ناسراوه و كورتكراوه‌ی Recreation) Pilot License ) و ئێستا گه‌یشتووه‌ته قۆناغی دووه‌م و به‌وه‌ش ده‌گوترێت (PPL) كه كورتكراوه‌ی Private Pilot License “.
هه‌روه‌ها سه‌فین عه‌لی گڕاوی باوكی مه‌تین ده‌ڵێت” ئێستا كوڕه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته قۆناغێك ده‌توانێت پاش 15 كاتژمیری دیكه له راهێنانی فڕین، له هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت فڕۆكه لێبخوڕێت و به فڕۆكه‌ش بڕوات بۆ هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت، دوای ته‌واوكردنی ئه‌و به‌شه كه به CPL ناسراوه و كورتكراوه‌ی Commercial Pilot License ده‌توانێت فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگر لێبخوڕێت”
هه‌روه‌ها مه‌تین ئاماژه به خولیا و خواسته‌كانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت” زۆر حه‌زده‌كه‌م له داهاتوودا ببمه راهێنه‌ری فڕۆكه‌وانی و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له كوردستان ئه‌و كاره بكه‌م”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
