شبكة لالش الاعلامية

ئه‌شواق جاف: ئه‌نجوومه‌نێ نوونه‌رێن عێراقێ ده‌شتا نه‌ینه‌وا ب وێرانكراى ناساند

ئه‌شواق جاف: ئه‌نجوومه‌نێ نوونه‌رێن عێراقێ ده‌شتا نه‌ینه‌وا ب وێرانكراى ناساند
بەغدا-KDP.info-
ئەندامێكی فراكسیۆنى پارتی له‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆ دا  ده‌شتى نه‌ینه‌واى به‌وێران كراو ناساندن و بووه‌ به‌ یاسا.
 
(د. ئه‌شواق جاف) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند: “له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دا، دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساى ناساندنى ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌ وێرانبوو له‌ دانیشتنى پێشوو دواخراو بۆ چه‌ند جارێك، ئه‌مڕۆ پاش گفتووگۆیه‌كى زۆر ده‌نگى پێویستى به‌ده‌ستهێنا و ده‌شتى نه‌ینه‌واش به‌ وێرانكراو ناسێنراو بوو به‌ یاسا.
 
(جاف) گوتیشى: “هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕه‌خنه‌یان گرت و گوتیان ئه‌مه‌ ده‌ست پێكى دابه‌ش كردنى پارێزگاى نه‌ینه‌وایه‌ و به‌توندیش دژى ئه‌و بڕیاره‌ بوون، له‌ هه‌مان كاتیش براینی مه‌سیحى و شه‌به‌ك و كه‌میینه‌كان به‌رگریان كرد و له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ بوون و په‌سه‌ند كرا.
 
له‌باره‌ى سوودى ئه‌م یاسایه‌ بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌واش (ئه‌شواق جاف) گوتى: ” له‌ رووى داراییه‌وه‌ فشارێكه‌ له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق تاوه‌كو ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئاوه‌دان بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆداهاتووش له‌رووى یاسایى ده‌توانن ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت داواى دیارى كردنى چاره‌نووسى خۆیان بكه‌ن و ببن به‌ پارێزگا .”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ رۆژا ئێكێ یا ئه‌زموونان دیار كر

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ فه‌ره‌نسا ستايشا رۆلێ سه‌رۆك بارزانى دكت

Lalish Duhok

رافیدەین مەرجێن پێدانا قەرێ 30 ملیۆن دیناری ئاشکه‌را دكت

Lalish Duhok