رێکخه‌رێ مرۆڤى يێ یوئێن هۆشداريێ ل سه‌ر بارودۆخێ مرۆڤى ل مووسلێ دده‌ت
ZNA – هه‌ولێر
ڕێکخه‌ری گشتیی نه‌ته‌وه یهگگرتووهکان له عێراق هۆشداری له بارودۆخی مرۆیی ده‌دات له موسڵ له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگارکردنی به‌ری ڕۆژئاوای شاره‌که.
لیس گراند، ڕێکخه‌ری گشتیی نه‌ته‌وه یهگگرتووهکان له عێراق پێشبینی ئاواره‌بوونی ٧٥٠ تا ٨٠٠ هه‌زار که‌س ده‌کات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، ده‌ڵێ نازانین به ته‌واویی چی ڕووده‌دات به‌ڵام ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌موو سیناریۆکان ئاماده بکه‌ین .
ئاماژە بەوەش دەکات کە له ئێستادا ئاژانسه مرۆییه‌کان له ئاماده‌کاریدان و چه‌ندین بنکه‌ی فریاگوزاریی خێرایان کردووەتەوە و ئاماده‌کاری هه‌یه بۆ پێشوازیکردن له ٢٥٠ تا ٤٠٠ هه‌زار که‌س له کاتی ئێستادا.”
هه‌روه‌ها گراند هۆشداریش ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گیرۆده‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی له ناوشاره‌که، که له‌وانه‌یه بۆ چه‌ند هه‌فته یاخود چه‌ند مانگ یان کاتی نادیار به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
