شبكة لالش الاعلامية

ئەڤ ساله‌ زۆرترین زیارەتکار سەره‌دانا مەزارێ نەمريان كريه‌

ئەڤ ساله‌ زۆرترین زیارەتکار سەره‌دانا مەزارێ نەمريان كريه‌

ZNA- هەولێر

لەمیانی یەک ھەفتەدا، زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس سەردانی مەزاری نەمران-یان کردووە.

لە مانگی ئاداری ھەموو ساڵێکدا خەڵکی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بەشەکانی، تەنانەت خەڵکی بیانیش سەردانی مەزاری نەمران لە دەڤەری بارزان دەکەن.

زۆرترین رێژەی زیارەتکاران بۆ بارزان لە رۆژانی ١ و ١٤ی مانگی ئاداری ھەموو ساڵێکە، بەڵام ئەمساڵ رێژەی ھاتنی ھاووڵاتییان بۆسەر مەزاری نەمران بە بەراوورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو زیاتر بووە.

لە سەقایەکی ھەورو باراناویدا، خەڵک لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستانەوە روویان لە گوندی بارزان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر سەربە پارێزگای ھەولێر کرد و تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خەڵات بارزانی لەسەر مەزاری نەمران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵۆ گوتی: “مستەفا بارزانی سەرکردەیەکی نەتەوەیی بوو، بۆیە بارزانی تەنھا موڵکی بارزان یان ھۆزێک نییە، بەڵکو ھەموو کوردێک شانازی بەناو و تێکۆشانی بارزانی دەکات”.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خەڵات بارزانی گوتیشی: “لە رۆژانی رابردوو بەپێی ئامارێک زۆرترین رێژەی زیارەتکاران بۆ بارزان تۆمار کراوە کە ٥٠ ھەزار کەس زیاترە، ھەروەھا کەسایەتیەکی عەرەب بەناوی عەلی مەرعی پێنج وێنەی بارزانی کێشاوە و کردوویەتە دیاری و لەسەری نووسیوە بەو ھیوایەم لەو نزیکانە ھەرێمی کوردستان بەرەو سەربەخۆیی ھەنگاو بنێت”.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، خەڵات بارزانی ھەروەھا رایگەیاند کە رۆژانە بەھەزاران خەڵک سەردانی بارزان دەکەن و پەیامی ھەر زیارەتکارێکیش بۆ رۆژی لە دایکبوون و کۆچی بارزانی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانە.

لە لایەکی دیکەوە زیارەتکاران ھەر یەکێک ناو و پەیامی بارزانی بە بەھای نەتەوەیی دەزانن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەشواق جاف کە یەکیک بوو لە زیارەتکاران لە بارزان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “ئێمە لەسەر رێباز و پەیڕەوی بارزانی بەردەوام دەبین، چونکە رێبازی بارزانی دەتوانێت داھاتووی ھەرێمی کوردستان بەدی بھێنێت کە پێشتر نەخشەی بۆ داناوە، بۆیە لە ئێستاشدا لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی ئەم ئاواتەی بەدی بھێنین کە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانە”.

نایب عوسمان ریشە زیارەتکارێکی دیکەیە و گوتی: “ھاتووین بۆسەر گۆڕی نەمران بۆ ئەوەی گەورەیی و پیرۆزی ئەم سەرکردە روحیە بەرز رابگرین، ئەو شۆڕشێکی کردۆتە دیاری بۆ کورد، بۆیە ساڵانە سەردانی مەزارەکەی دەیکەن”.

شەم سلێمانی کچێکی تەمەن ٨ ساڵەیە و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: “ئێمە تەنھا بۆ ئەوە ھاتووین تاکو پەیمانی خۆمان بۆ بارزانی نوێ بکەینەوە”.

ھەرەوەھا سابیر بێسەری باوکی شەھید کەیوانی تاقانە گوتی: “ئێمە ئامادەین گیانی خۆمان بەخت بکەین لەپێناو ئەو خەبات و تێکۆشانەی کە بارزانی لە پێناوی ئێمەدا بەختی کرد”.

زیارەتکار گولەباخ حەمەئەمین گوتی: “من لە سەید سادق ھاتووم بۆ ئەوەی پشتگیری خۆمان دووپاتبکەینەوە بۆ سەرکردەی نەتەوەیی کورد، مستەفا بارزانی ، داوا لە ھەموو کوردێک دەکەم پشتگیری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بن بۆ ئەوەی دەوڵەتی کوردستان رابگەینێت”.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكه‌م سالیادا شەهیدبوونا شیفا گەردی

Lalish Duhok

“رێككه‌فتن بۆ هنارتنا په‌ترۆلا كوردستانێ هاتیه‌ كرن و ب تنێ به‌ربه‌سته‌ك مایه‌”

Lalish Duhok

پۆلیسێن ئیتالیا تۆره‌كا قاچاخیکرن ب مرۆڤان دەسته‌سه‌ركر

Lalish Duhok