شبكة لالش الاعلامية

18تاخێن لايێ راستی يێ مووسلێ هاتينه‌ كۆنترۆلكرن

18تاخێن لايێ راستی يێ مووسلێ هاتينه‌ كۆنترۆلكرن  

باسنيۆز:
فەریق عەبدلوەهاب ساعدی فەرماندە لە هێزەكانی دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵەوە ھێزەكانیان 18 گەڕەكیان كۆنتڕۆڵ كردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ساعدی رایگەیاند كە لەو كاتەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ لە 19ی مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووە، هێزەكانیان 18 گەڕەكیان لەو بەشەی شارەکە كۆنتڕۆڵ كردووەتەوە.

هەروەها گوتیشی “هێزەكانی دژە تیرۆر لەو بەشەی شارەکە لە پێشڕەویكردن بەردەوامن بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی دی”.

عەبدلوەهاب ساعدی ئەوەشی گوت كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەو گەڕەكانەی لەژێر كۆنتڕۆڵیاندا ماون، هاووڵاتییانی مەدەنی وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار دەهێنن، بەڵام ئەوە رێگرییان لێ ناكات لە بەردەوامی پێشڕەویكردن و كۆنتڕۆڵكردنەوەی گەڕەكەكانی دیكە و دەركردنی تیرۆریستان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی په‌یامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok

به‌غدا سزایه‌كێ دی يێ ئابووری دسەپينت

Lalish Duhok

خه‌لكێ گوێڕ و ده‌وروبه‌ران ڤه‌دگه‌رنه‌ ناوچێن خۆ

Lalish Duhok