شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی:دێ بەشداريێ دکۆمبوونا عەبادی دا کەین

سەرۆکێ فراکسیۆنا پارتی:دێ بەشداريێ دکۆمبوونا عەبادی دا کەین

باسنيۆز:

حەیدەر عەبادی لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆ دەبێتەوە و جگە لە پارتی هیچ حزبێکی دیکەی کوردستانی لە بەغدا بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکات، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت: “بەشدارینەکردنی ئەو حزبانە بۆ هێنانەوەی ئەو هەڵوێستەیانە کە دەنگیان لەسەر بوودجەی عێراقدا کە بە خراپ لەسەر کوردستان شکایەوە”.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەپێی زانیاریی (باسنیوز)، هەر یەکە لە فراکسیۆنی (یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ)بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکەن.”

د.عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم بارەوە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لەو کۆوبونەوەیەدا بەشدار دەبین، ئێمە پێیمان باشە ئەو پەیوەندییە سەربازییەی هەیە فراوان بکرێت، بۆیە پەیوەندیی سیاسیی باشمان لە داهاتوودا هەبێت، چونکە عەبادی وەک سەرۆکوەزیر چەند جارێک سەردانی هەولێری کردووە، لە ئەمریکاش هەڵوێستی باش بووە، بۆیە گرنگە ئەو پەیوەندیەی هەیە فراوان بکرێت”.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: “گرنگە بزانن سەرۆکوەزیر چی دەڵێت، ئەگەر گلەییەک هەیە لەوێ لێی بکرێت، داواشمان لەو برادەرانە کرد بچنە کۆوبونەوەکە و بزانن هەڵوێستی چییە، ئەدەبییەن وا باشە لە ئەمەریکا گەڕاوەتەوە بزانرێت چی دەلێت؟ بۆیە ئەم بایکۆتە لە بەرژەوەندیی کورددا نییە و ئێمە لەم کاتەدا پێویستیمان بەوەیە دوژمن لە خۆمان زیاد نەکەین”.

هەرچەندە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت: “هۆکاری بەشدارینەکردنیان پەیوەندیی بە تانەدانی عەبادییەوە هەیە لەسەر بوودجەی پیشمەرگە و گەنمی جووتیاران، بەڵام د. عەرەفات کەرەم ئەوەی خستەڕوو، وەک فراکسیۆنی پارتی دەنگمان بە بوودجە نەداوە، چونکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا نەبووە، جا ئەوان ئێستا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی پارتی پێشتر باسی کردووە، دەیانەوێت هەڵوێستی خۆیان چاک بکەن، ئێستا هەست بەو هەڵەیە دەکەن”.

 
 
 
 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌فتيه‌كا بێنڤه‌دانێ ل كوردستانێ هاته‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی لگه‌ل شاهێ ئورده‌ن و سه‌رۆك وه‌زیرێن ئه‌رمینیا كۆمبوو

Lalish Duhok

شیره‌تكاره‌كێ سوودانی: هنارتنا نەفتا کوردستانێ د سەره‌دانا ئەردۆغانی دا بۆ بەغدا دێ هێته‌ به‌حس كرن

Lalish Duhok