شبكة لالش الاعلامية

30عێراقی ل بریتانیا هەرەشەيا دیپۆرتكرنێ ل سەرە

30عێراقی ل بریتانیا هەرەشەيا دیپۆرتكرنێ ل سەرە
رووداو- هەولێر

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەرنابەران لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، چەند رۆژێكە نزیكەی 30پەنابەری عێراقی، كە زۆربەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن، لەلایەن حكومەتی بەریتانیاوە دەستگیركراون، هەڕەشەی دیپۆرتكردنیان لەسەرە ‌و گوتی “بۆ ئەوەی بەزۆر بیاننێرنەوە تاوەكو نزیك فڕۆكەخانەشیان هێنابوون، بەڵام بەهەوڵی ئێمە رێگری لەو كارە كرا”.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە رۆژانی 3‌و4 ی ئەم مانگە نزیكەی 30عێراقی كە پێشتر داوای مافی پەنابەرییان رەتكرابووەوە لەلایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیركران”.

بەگوتەی ئاری جەلال ، زۆربەی ئەوانەی دەستگیركراون، خەڵكی هەرێمی كوردستانن ‌و ساڵانێكی زۆرە لەو وڵاتەدا دەژین، “بەڵام بەهۆی ئەوەی مافی مانەوەیان نییە دەستگیركراون، دوای دەستگیركردنیشیان تاوەكو نزیك فڕۆكەخانە برابوون، بەڵام دواتر بڕیار ناردنەوەیان راگیراوە”.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران لەهەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، راگرتنی ناردنەوەیان بە هەوڵێكی زۆری ئەوان بووە و گوتی “بۆ ئەوەی رێگری لە بەزۆر ناردنەوەیان بكەین، حكومەتی عێراقیمان ئاگادار كردەوە ‌و لەرێگای نوێنەرەكانیشمانەوە قسەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی بەریتانیا كرد، بەو جۆرە ناردنەوەیان راگیرا و گەڕێندراونەوە نزیك شارەكانی خۆیان، بەڵام لەوێ‌ تاوەكو ئێستاش لە زینداندان”.

ئاری جەلال داوا لە نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا ‌و هەموو لایەنە پەیوەندارەكانی دیكە دەكات، كار بۆ ئەوە بكەن، ئەو كەسانە ئازاد بكرێن، چونكە بەشێك لەوانە ژن ‌و منداڵیان لەبەریتانیا هەیە و ناردنەوەیان بۆ كوردستان دەبێتە كارەسات بۆیان، گوتیشی “ئێمە وەك فیدراسیۆنی پەنابەران، هەرچیمان پێبكرێت بۆ ئازادبوونیان لە زیندان دەیكەین”.

بەشێك لەو كوردانەی لە ساڵانی رابردوو، روویان لە ئەوروپا كردووە مافی مانەوەیان لەو وڵاتانە پێنەدراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هەمیشە هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەیان لەسەر بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی په‌قينا ئیستا‌نبوڵێ ئيدانه‌ كر 

Lalish Duhok

په‌یڤدارێ پارتى به‌رسڤا بافل تاله‌بانى د ده‌ت

Lalish Duhok

گرۆپێ 16 ئۆکتۆبەرێ خیانەتەکا مەزنتر دکەت ‏

Lalish Duhok