شبكة لالش الاعلامية

تاخه‌كێ ديێ مووسلێ هاته‌ كۆنترۆلكرن

تاخه‌كێ ديێ مووسلێ هاته‌ كۆنترۆلكرن 

خه‌ندان-

هێزه‌ عێراقییه‌كان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ڕه‌كێكی‌ دیكه‌یان له‌خۆرئاوای‌ موسڵ راگه‌یاند.

فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی‌ نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی‌ دژه‌ تیرۆر گه‌ڕه‌كی‌ مه‌تاحن-یان له‌ به‌شی‌ خۆرئاوای‌ موسڵ كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌و ئاڵای‌ عێراق-یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لە ڕۆژی 17ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو دەستی پێكرد و لە ماوەی نزیكەی 100 رۆژدا هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان دەوروبەری موسڵ و بەشی رۆژهەڵاتی شارەكەیان كۆنترۆڵكردەوە.

دوای ماوەیەك وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكە، لە 19ی شوباتی ئەمساڵیشدا هێرشەكان بۆ بەشی خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ دەستیپێكرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

فەریق رائید شاكر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی، دوێنێ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە 19ی شوباتەوە، هێزەكانیان كۆنتڕۆڵی 61 ناوچەیان كردووەو 274 كیلۆمەتر دوجایان لەبه‌شی‌ خۆرئاوای‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكردوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سوبەھی فلمە فیستەڤالا دھۆک یا نێڤدەولەتی یا چارێ دێ دەست پێ کەت

Lalish Duhok

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: گاڤا ئێكێ یا رزگاركرنا مووسلێ كونترۆلكرنا ده‌شتا نه‌ینه‌وایه‌

Lalish Duhok

ده‌مێ گونجایی بۆ زارۆكان چه‌نده‌ بۆ ته‌ماشه‌كرنا‌ تەلەڤزیۆن، ئایپاد و مۆبایلێ.

Lalish Duhok