شبكة لالش الاعلامية

دروودانه‌كا ھاتووچوويێ دا 12 مامۆستا بوونە قوربانی

دروودانه‌كا ھاتووچوويێ دا 12 مامۆستا بوونە قوربانی
K24 – گەرمیان

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای دەربەندیخان، 2 مامۆستا گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون.

ھەرێم جاف پەیامنێری لە كوردستان24 لە گەرمیان رایگەیاند: “ئەمڕۆ لەكاتی چوونیان بۆ دەوام ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی مامۆستایانی گوندی پاریاوڵەی گەورە له نزیك دەربەندیخان وەرگەڕا، بەو ھۆیەوە 2 گیانیان لە دەستدا و 12 دیكەش برینداربوون”.

نەقیب كارزان مەجید گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بە كوردستان24 گوت: “ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە لە جۆری مینی پاس بووە و رووداوەكە لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان روویداوە و یەكێك لەو مامۆستایانەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتە”.

گوتیشی: “بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی سلێمانی”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەترسی ل سەر سووتاندنا بەرهەمێن جۆتیارێن کورد ھەیە

Lalish Duhok

د دەولەتا کوردستانێ دا پێکھاتێن کوردستانێ دێ پۆستێن ئیداری و سیاسی وه‌رگرن

Lalish Duhok

بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا کۆمبوون 

Lalish Duhok