شبكة لالش الاعلامية

ھیوا ئەفەندی: ٩٥% پرۆسەيا بایۆمەتری تەمام بوويه‌

ھیوا ئەفەندی: ٩٥% پرۆسەيا بایۆمەتری تەمام بوويه‌
ھەولێر-KDP.info-

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێ، تاوەكو ئێستا ملیۆنێك و ١١٤ھەزار كەس لە ھەردوو سلكی مەدەنی و سەربازی ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار كردووە، پڕۆسەكەیش ٩٥%ـی تەواو بووە و بڕیارە تا كۆتایی ئەم مانگەیش ناوتۆماركردن بەردەوام بێت.

(ھیوا ئەفەندی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “تاوەكو ئێستا لە سیستمی بایۆمەتری ملیۆنێك و ١١٤ھەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە كە ٩٥%ـی پڕۆسەكە تەواو بووە و كەرتی مەدەنییش بە تەواوەتی كۆتایی پێھاتووە، بەڵام كەرتی سەربازی بەردەوام دەبێت تاوەكو ١/٥ كە دەكاتە سەرەتای مانگی داھاتوو و، رەنگە تا ١٥/٥ درێژ بكرێتەوە گەر پێویست بكات”.
(ئەفەندی) گوتیشی، لە كەرتی مەدەنی ٩٠٠ھەزار كەس ناوی خۆیان تۆمار كردووە و لە كەرتی سەربازی كە پۆلیسیش دەگرێتەوە، رێژەكەی دیكە تۆمار كراوە.

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ده‌شڵێ، لە ئێستادا لە كەرتی سەربازی، ھێزەكانی زێرەڤانی و یەكەی ٧٠ و٨٠ و ھێزی بەرگری خەریكە كۆتایی پێ دێت، دواتر ھێزەكانی دیكە ناوی خۆیان تۆمار دەكەن.

(هیوا ئەفەندی) زیاتر گوتی، “لە كۆی ئەوانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە لە سیستمی بایۆمەتری، ١٠%ـیان ناوی دووبارەن، بەڵام دیار نییە كە ئەمانە یاسایین یاخود نایاسایین، چونكە پێویستە حكوومەت لەسەر ئەو پرسە دابنیشێت و كەیس بە كەیس بڕیاری لەسەر بدات، بۆ ئەو مەبەستەیش ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەك دروست بكات، كە ئەمەیش لە ھەردوو كەرتی مەدەنی و سەربازییە و ناوەكانیش لای ئێمە دیارن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئۆسمان بایدەمیر ھات ئازاد کرن

Lalish Duhok

جێگرێ سه‌روك وه‌زیران مزگینیه‌ك ده‌ربارێ مووچێ فه‌رمانبه‌ران راگه‌هاند

Lalish Duhok

هیومه‌ن رایتس وۆچ: رژێم رێ ناده‌ت ئاوارێن عه‌فرینێ بچنه‌ ده‌ڤه‌رێن وێ

Lalish Duhok