شبكة لالش الاعلامية

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا بارزانی لگەل حکومەت و دەزگه‌هێ ئەیلوول و پێشمەرگه‌يێن دێرین

ناڤه‌رۆكا کۆمبوونا بارزانی لگەل حکومەت و دەزگه‌هێ ئەیلوول و پێشمەرگه‌يێن دێرین
رووداو – هەولێر

لە کۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەت و هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان، باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو دوو دەزگایە کراوە.

رۆژی یەكشەممە 30-4-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی حكومەت و هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكانی كرد، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی پێشمەرگەكانی ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان ئەنجامدراوە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان كراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەت “راپۆرتی خۆی لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی چارەسەركردن و جێبەجێكردنی داواكانی هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان خستووەتەڕوو”.

لە كۆبوونەوەکەدا بارزانی جەختیكردووەتەوە “پێویستە هەردوولا تەفاهومی یەكدی بكەن، لە یەكلاییكردنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و موستەحەقاتیان رەچاوی دادپەروەری بكرێت و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگەكان پشتگوێنەخرێت”.

بارزانی راشیگەیاندووە “پێویستە هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان بەرچاوی حكومەت روونبكەنەوە. حكومەتیش بە میكانیزمێكی گونجاو چارەسەركردنی كێشەی پێشمەرگەكان بە ئەولەویەتی خۆی بزانێت”.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لە بارودۆخی سیاسیی و دواڕۆژی كوردستان و گشتپرسی و سەربەخۆیی کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فوئاد مەعسوم:پشتى سەرێ سالێ دانوستاندنێن دناڤبه‌را ھەولێرو بەغدا دا دێ ده‌ست پێ كن

Lalish Duhok

ئيرۆ 52 سالیا پارێزگەهبوونا دهۆكێ‌ یە

Lalish Duhok

وەزارەتا بازرگانیا عێراقێ نڤيسینا کوردی ئێخسته‌ سەر پسوولا ئاهێن خوارنێ

Lalish Duhok