شبكة لالش الاعلامية

جێگرێ سوپا سالارێ پێشمەرگەى:ئازادکرنا ته‌ماما شنگالێ ژ حەویجە گرنگترە

جێگرێ سوپا سالارێ پێشمەرگەى:ئازادکرنا ته‌ماما شنگالێ ژ حەویجە گرنگترە
باسنيوز:
جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە، ئاماژە بەوە دەکات تەواوی سنووری کوردستان جگەلە هەندێک ناوچەی شنگال لەدەست داعش دەرهێنراوەتەوە و دەڵێت: “بەلامانەوە گرنگە ڕێگای سەرەکیی سوریا و عێراق لە داعش ببڕدرێت”.

لەم بارەوە سالار محەمەد جەباری، بۆ (باسنیوز)گوتی: “لە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای سەربازیی نێوان هەرێم و بەغدا بەشی بەری چەپی مووسڵ هەمووی تەواو بووە و ئازاد کراوەتەوە و بەشی بەری ڕاست، هێشتا لە25% بەدەست داعشەوەیە، ئەوەش کە ماوەتەوە سنووری پێشمەرگە و داعشەوە کە لەوە دەچێت بەرنامەیەک هەبێت کە پێش ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ، یان دوای ئازادکردنەوەی تەواوی مووسڵ ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و بەتایبەت سنووری حەویجە، بەڵام ئێمە حەز دەکەین ئازادکردنەوەی تەواوی شنگال بکەوێتە پێش ئازادکردنەوەی حەویجەوە، چونکە ناوچەی شنگال ئەگەر ئازاد بکرێتەوە و بە تەواوی رێگای عێراق بۆ سووریا لە دیوی عێراقەوە دەبڕدرێت”.

سوپاسالاری پگشمەرگە لە درێژەدا گوتیشی: “ڕەنگە بە ئازادکردنەوەی شنگال پەیوەندیی داعش لە هەردوو وڵات کۆنترۆڵ بکرێت، بۆیە بەلای ئێمەوە گرنگە ئازادکردنەوەی تەواوی شنگال بکەوێتە پێش ئازادکردنەوەی حەویجە”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەدەرلە شنگال پێشمەرگە لە 100% سنووری خۆی لە داعش پاک کردوەتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا پەروەردێ بڕیاره‌ك ل بەرژەوەندا مامۆستایان دەركر

Lalish Duhok

ئه‌گه‌ر دو رۆژێن دی سه‌نا باشتر نه‌بیت؛ دێ ده‌ستێ وێ هێته‌ بڕین

Lalish Duhok

هه‌رێما كوردستانێ: سالا بۆرى 117 حاله‌تێن كوشتن و خۆكوشتنا ئافره‌تان هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok