هه‌رێما كوردستانێ: سالا بۆرى 117 حاله‌تێن كوشتن و خۆكوشتنا ئافره‌تان هاتينه تۆماركرن
باسنيۆز:
به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، ساڵى ڕابردوو 117 حاڵه‌تى كوشتن و خۆكوشتنى ئافره‌تان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تۆماركراون.
به‌پێى ئاماره‌كه كه وێنه‌یه‌كى دراوه‌ته (باس‌نیوز) له ساڵى 2016 دا 6 هه‌زار و 956 حاڵه‌تى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان له پارێزگاكانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و ده‌ڤه‌رى سۆران، تۆماركراون.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و ئاماره، له‌و ژماره‌یه 43 حاڵه‌تى كوشتنى ئافره‌تان و 74 حاڵه‌تى خۆكوشتن و 220 حاڵه‌تى سووتان و 96 حاڵه‌تى خۆسووتاندن و 115 حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسی و 6 هه‌زار و 408 سكاڵاش تۆماركراون.
له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه “له پارێزگاى دهۆك زۆرترین حاڵه‌تى كوشتنى ئافره‌تان و زۆرترین ڕێژه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسی تۆمار كراون، هه‌روه‌ها له پارێزگاى هه‌ولێریش زۆرترین حاڵه‌تى خۆكوشتن، تۆماركراوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
