فوئاد حوسێن: ل ڤان نێزیكان كۆمبوونا لایه‌نێن سیاسی دێ ده‌ست پێكت
باسنيۆز:
سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له په‌راوێزى دیدارى سلێمانى، ئاشكراى كرد، كه به‌م زووانه كۆبوونه‌وه‌ى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ گۆڕانیش كۆ ده‌بنه‌وه.
فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى تایبه‌ت به (باس‌نیوز)ـى ڕاگه‌یاند :” به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه كۆبوونه‌وه‌كان به‌هۆى بارودۆخى كوردستان و چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه ڕاگیراون، گوتیشی :” ئێستا سه‌رجم لایه‌نه‌كان ده‌رگایان وڵاكردووه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گفتوگۆ و دانووستانه‌كان”.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌گه‌رچى بێ ئه‌نجام بوون تائێستا، به‌ڵام به‌رده‌وامیدان به‌و كۆبوونه‌وانه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى دواجار هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ن به‌ڕێككه‌وتنێك.
دڵنیایشی دا له‌وه‌ى له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش كۆده‌بنه‌وه و ئامانجیان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی كوردستانه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
