وەزیرێ پەروەردێ: قەیرانا دارایی کاریگەر ل سەر بەرنامە و پڕۆژێن مه ھەبوو
باسنيۆز:
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەییەوە، سەردانی شاری کەرکووکی کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 8/3/2017 د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی شاری کەرکووکی کرد، بە بۆنەی ڕۆژی جلوبەرگی نەتەوەییەوە سەردانی مەراسیمێکی پەروەردەی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەی سەگرمەی کوڕان و ڕۆشنای کچانی ئەو شارەی کرد و تیایدا بە سروودی نەتەوایەتی (ئەی رەقیب) ئاڵای کورستان ھەڵدرا.
لە مەراسیمەکەدا وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕای گەیاند: “دەستخۆشی لە مامۆستایانی کەرکووک دەکەم کە نەیانھێشت خوێندن لە شارەکە بوەستێت، من خۆم بە قەرزارباری مامۆستایانی کوردستان و کەرکووک دەزانم و ھیوادارم بتوانم زیاتر خزمەتیان بکەین”.
د.پشتیوان سادق، ئەوەشی خستەڕوو: “پەروەردە کلیلی پێشکەوتنی ھەموو گەلانە، زۆر بەرنامە و پڕۆژەمان لە کۆنفڕانسی پەروەردەیی پەسەند کرد و کاری زۆرمان لە سەریان کرد، بەڵام قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەریان ھەبوو”.
گوتیشی: “دەزانم لە کەرکووک خوێندنی کوردی لەمپەر و کێشەی لەەردەم ھەبوو و ھەیە، بەڵام بە ھەموومانەوە بە سەریان زاڵ دەبین، سوپاسی پارێزگاری کەرکووک و حکوومەتی ھەرێم دەکەین کە لە خەمی خوێندن بوونە و ھاوکاری باشیان کردووە، ھەرچەندە ئەم قەیرانە داراییە کریگەریی خراپی لەسەر گشت کایەکانی کۆمەڵگە ھەبووە، بۆیە دەبێت مامۆستایان لە ئەولەویەتدا بن لە ھەر گۆڕاناکارییەک کە لە چوارچێوەی دارایی وڵاتەکەمان بێتە پێشەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
