شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ دەواما فەرمانبەرێن کوردستانێ دئێته‌ كێمكرن

ده‌مێ دەواما فەرمانبەرێن کوردستانێ دئێته‌ كێمكرن  

رووداو – هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت ، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك کاژێر كەمدەكرێتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی مانگی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێتەوە، واتا لە كاژێر 9ـی بەیانییەوە تاوەکو 3ـی دوای نیوەڕۆ”.

ئەمە دوای ئەوە دێت کە حکومەتی عێراق رۆژی پێنجشەممە 25-6-2017، رایگەیاند “لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا دەوام لە فەرمانگە حکومییەکان بۆ ماوەی کاژێرێک کەمدەکرێتەوە”.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی رایگەیاند “رۆژی هەینی 26-5-2017، ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه و رۆژی شەممە 27-5-2017، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە”.

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە دەرفەتێك بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتی و پێكەوەژیان و چارەسەركردنی گرفتەكانمان.

بەم بۆنەیەشەوە رایدەگەیێنین، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژمێر كەمدەكرێتەوە، واتا لە كاتژمێر 9ـی بەیانیەوە تا 3ـی دوای نیوەڕۆ دەبێت.

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2017/5/26

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی بۆ پڕكرنا پۆستێ سەرۆكێ پەرلەمانى چاڤەرێ ئێكه‌تی يه‌

Lalish Duhok

گه‌شتیاره‌كى ئه‌ره‌ب دئاڤا دووكان دا خه‌ندقى

Lalish Duhok

به‌رپرسێ به‌ره‌یێ خازری: ده‌ڤه‌رێن رزگاركری دێ ڤه‌گه‌ڕنه‌ سه‌ر هه‌رێمێ

Lalish Duhok