شبكة لالش الاعلامية

واشنتن هەرەشێ ل تارانێ دكت

واشنتن هەرەشێ ل تارانێ دكت

وشه‌
بەپێی چەند راپۆرتێكی ئەمەریكایی، واشنتن پەیامێكی هەڕەشە ئامێزی بۆ تاران رەوانە كردووە بەوەی ئەگەر سەربازانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا دووچاری هەر هێرشێك هاتنەوە، ئەوە ئەمەریكا بەتوندی وەڵام دەداتەوە و ئامانجە سەربازییەكان لە ناو ئێران دەكاتە ئامانج.

بەپێی رۆژنامەی “رای”ی كوێتی، ئەو پەیامەی ئەمەریكا لەلایەن ئەفسەرانی سوپای رووسیا رەوانە كراوە، لەوانەی بەشداریان لە دانیشتنەكانی هاوبەش لەگەڵ ئەفسەرانی سوپای ئەمەریكا كردبوو بەمەبەستی هاوئاهەنگی لەباری شوێنی جموجۆڵی سەربازی هەردوولا لە سووریا.

پێشتریش جەنەراڵ مارتن دیمبسی سوپاسالاری پێشووی ئەمەریكا لە دانیشتنێكی گوێگرتن لە كۆنگرێس رای گەیاند كە ئێران بەرپرسە لە كوشتنی هەزار لە چوار هەزاری سەربازی كوژراوی وڵاتەكەی لە عێراق.

هەفتەی رابردوو بۆیەكەمجار فڕۆكە سەربازییەكانی هاوپەیمانان بە سەرۆكایەتیی ئەمەریكا هێزەكانی میلیشیایەكی شیعەی نزیك لە تارانیان لە سووریا بۆردمان كرد.

سەرچاوە: غەد پرێس

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ هەرێما کوردستانێ پیرۆزباهیێ ل ڕێکخەرێ گشتى يێ نوويێ گۆڕان دکت

Lalish Duhok

ئێزدیاتی؛ ئاینێ ملیاكه‌تان و ئاشتیێ یه‌

karwanhaji

ده‌مژمێرێن پێدانا كارەبا نشتيمانى دێ كێم بن  

Lalish Duhok