شبكة لالش الاعلامية

نوونەرێ پارتی ل رووسیا: سەره‌دانا نێچیرڤان بارزانی بۆ رووسیا زۆر رەهەندا دگرت

نوونەرێ پارتی ل رووسیا: سەره‌دانا نێچیرڤان بارزانی بۆ رووسیا زۆر رەهەندا دگرت 

رووسیا-KDP.info-

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا باس لە سەردانی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ ڕووسیا دەکات و دەڵێت، لەسەردانەکەدا کۆمەلێک دیداری گرینگ بەڕێوە دەچن.

(د. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”شاندێکی باڵای کوردستان بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەت و (سەفین دزەیی)، گوتەبێژی حکوومەت و (عەلی سندی)، وەزیری پلاندادان و (ئاشتی هەورامی)، وەزیری سامانە سروشتییەکان و (زیرەک کەمال)، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت، بە مەبەستی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی (سانت پیترسبۆرگ)دا سەردانی ڕووسیا دەکەن.”

(د. خۆشەوی مەلا ئیبراهیم) گوتیشی: ”سەردانەکە زۆر ڕەهەند دەگرێتەوە، چونکە چاویان بە (سێرگی لاڤرۆڤ)، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەکەوێت، لەوێش زۆر باس تاوتووێ دەکرێت. کۆمەڵێک دیداری گرینگی ئابووری و سیاسیش بەڕێوە دەچێت.”

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاشکرای کردبوو، کە بۆ بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئابووریی (سانت پیترسبۆرگ)دا، دیدارێک لە نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیادا بەڕێوە دەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى: پێدڤییه‌ هه‌مى كێماسیێن ته‌كنیكى و بنپێكاریێن ده‌ستوورى و قانوون د مه‌له‌فێ هه‌لبژارتنان دا بهێنه‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

پارتی دووریشمێ خوە یێ ھەلبژارتنان بەلاڤ کر

Lalish Duhok

یادا 34 ساليا ئەنفالكرنا هەشت هەزار بارزانيان دێ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok