شبكة لالش الاعلامية

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

ئیتالیا مەشقێ ب 12 هەزار پێشمەرگەيان دكت

وشه‌
فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رای گەیاند كە ئیتاڵیا بەڵێنی مەشق و راهێنانكردنی بە 12 هەزار پێشمەرگەی كوردستان داوە.
ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ جەنەڕاڵ كلاودیۆ كرازیانۆ سەرۆكی دەستەی ئەركانی سوپای ئیتاڵیا رای گەیاند كە ئیتاڵیا خاوەن دووەم گەورەترین هێزی سەربازییە لە هەرێمی كوردیتان.
زیاتر گوتی، ئیتاڵیا بەڵێنی مەشق و راهێنانكردنی بە 12 هەزار پێشمەرگە داوە و ئەو وڵاتە لە رابردوودا و ئێستەش پاڵپشتی پێشمەرگە دەكات و مووشەك و چەك و پێداویستی سەربازیمان بۆ دابین دەكات. 
لە ماوەی رابردوودا رایان دیلۆن گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش دووپاتی كردەوە كە ئەوان لە پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە جەنگ لە دژی تیرۆر بەردەوام دەبن، هاوكات جەختی لەوەش كردەوە.
گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش ئاماژەی كرد كە لە چوارچێوەی جەنگ لەدژی داعش هاوپەیمانان مەشقیان بە هێزی پێشمەرگە كرد و لە پاڵپشتیكردنیان بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەنگاریا 30 كورسيێن خووندنا ماسته‌رو دكتۆرايێ بۆ قوتابیێن هه‌رێما كوردستانێ دابین دكت

Lalish Duhok

کەرنەڤالێ 55 سالیا پارێزگەهبوونا دهۆکێ دێ هێتە گێڕان

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی: یاسايا چاکسازيێ بۆ پاراستنا مافێ مووچەخۆرێن شايستەیە

Lalish Duhok