ئاخفتنكه‌رێ سه‌رۆكایه‌تيا كۆمارا توركیا ده‌رباره‌ى داخستنا سنوورى لگه‌ا هه‌رێما كوردستانێ بۆ میديان دئاخفت
K24 – هه‌ولێر:
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كات و رایگه‌یاندووه” له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كۆده‌بینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین یه‌كسه‌ر ناچین سزایان بده‌ین و سنوور دابخه‌ین.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆلوی توركیا، ئیبراھیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا كه ده‌رباره‌ی پرسی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان پرسیاریان لێ‌كرد گوتوویه‌تی”
“لەگەڵ بەرپرسانی کورد و بەغدا کۆدەبینەوە. ئامانجی سەرەکیشمان ئه‌وه‌یه له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه له‌و هه‌ڵه‌یه بیانگێڕینه‌وه كه هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کارەکانمان بەردەوام دەبێت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
