شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ: هیچ گهۆرينه‌ك د خشتەيێ ئه‌زمونان دا نائێته‌ كرن

وەزارەتا پەروەردێ: هیچ گهۆرينه‌ك د خشتەيێ ئه‌زمونان دا نائێته‌ كرن  
رووداو ـ هەولێر

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، درێژكردنەوەی پشووی جەژنی رەمەزان بۆ 2ی مانگ، وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە، رۆژی 1-7-2017 كە دەكاتە رۆژی شەممە پرۆسەی تاقیكردنەوەكان وەكو خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە خشتەی تاقیكردنەوەكاندا ناكرێت.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەرورەدەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “سەفین دزەیی گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو 1-7-2017 پشوەو دەوامی فەرمی لە دام و دەزگاكانی حكومەت لە 2-7 دەستپێدەكاتەوە، ئەو درێژكردنەوەیە وەزارەتی پەروەدە و خوێندنی باڵا ناگرێتەوە، بۆیە رۆژی 1-7-2017، كە دەكاتە رۆژی شەممە تاقیكردنەوەكان وەكو خۆی بەڕێوەدەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك لە خشتەی تاقیكردنەوەكاندا ناكرێت و تاقیكردنەوەكانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێن”.

پێشتر بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێنج رۆژ پشووی لە دامودەزگا حكومییەكان راگەیاندبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ڤپه‌يمان عێراقێ ب جێناهێلن

Lalish Duhok

حه‌یده‌ر عه‌بادی دخوازیت سزایێ سێداره‌دانێ نه‌هێته‌ گیرۆكرن

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: بارانبارین دەست پێ دكت

Lalish Duhok