شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا شەھیدان: یەكێن ئاكنجيبوونا كەس وكارێن شەهیدێن شەرێ داعش ئامادەن

وەزارەتا شەھیدان: یەكێن ئاكنجيبوونا كەس وكارێن شەهیدێن شەرێ داعش ئامادەن

ھەولێر-KDP.info-

دوای بڵاوبوونەوەی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دابینكردنی زەوی بۆ كەسوكاری شەھیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیێنێت، پێش ساڵێك حكوومەتی ھەرێم ئەو بڕیارەی دەركردووە و لە ئێستادا یەكەی نیشتەجێبوونیش ئامادەن و تەنھا ماوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكرێت و بەسەریاندا دابەش بكرێت.

سەرۆكوەزیرانی عێراق، ھەر یەكە لە وەزارەتی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و حكوومەتە خۆجێییەكانی راسپاردووە لە سنووری شارەوانیی خۆیان ھەر یەكێك لەوانە پارچەیەك زەوی بۆ كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دابین بكەن.

لەم بارەیەوە، گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان (فوئاد عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، “پێش ساڵێك حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو بڕیارەی دەركردووە و لە ئێستادا یەكەی نیشتەجێبوون ئامادەن و تەنھا ماوە خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكرێت و، ھەر كاتێك دابین كرا بەسەریاندا دابەش دەكرێت و لەو شوێنانەی كە یەكەی نیشتەجێبوونی لێ نییە، پارچەیەك زەوییان پێ دەدرێت”.

(عوسمان) گوتیشی، ئەو بڕیارە سەرجەم خانەوادەی شەھیدانی شەڕی داعش دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێله‌كا دى يا باران بارينێ دێ ب سه‌ر هه‌رێمێ دا هێت

Lalish Duhok

هه‌يڤا داهاتى بڕیار لسه‌ر ده‌ستپێكرنا پڕۆژێ ھێلا شه‌مه‌نده‌فرێ دێ ئێته‌ دان  

Lalish Duhok

ئەنجوومەنێ وەزیران چەند بڕیار بۆ وەزارەت و فەرمانبەران دەركرن 

Lalish Duhok