شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌كا ئەمریکی: عێراق خوونترین وه‌لاتە

ڤه‌كۆلينه‌كا ئەمریکی: عێراق خوونترین وه‌لاتە
رووداو – هەولێر

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی مێریلاندی ئەمریکی، لە ساڵی 2016 زیاتر لە 108 تەقینەوەی “تیرۆریستی” روویانداوە، لەو ژمارەیە رێژەی 87%ی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، باکووری ئەفریقا و باشووری ئاسیا روویانداوە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لە هەموو 11 هێرشێکدا 10 هێرشیان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا روویانداوە، پشکی گەورەش بەر عێراق دەکەوێت کە لە هەموو 11 هێرشدا نۆ هێرش تێێدا روویداوە.

ئاماری زۆرترین قوربانیش لە تەقینەوەیەکدا لە تەمووزی 2016 تۆمارکراوە لە بەغدا، کاتێک خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە مۆڵێکی بازرگانی لە ناوچەی کەڕادە تەقاندەوە و لەئاکامدا 382 کەس کوژران.

هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە، لە ساڵی 2016 لە تەواوی جیهاندا 13 هەزار و 400 کاری “تیرۆریستی” ئەنجامدراون، کە تێێدا نزیکەی 34 هەزار کەسی سڤیل کوژراون.

ژمارەی کوژراوەکانیش بەهۆی تەقینەوە خۆکوژییەکان 11 هەزار و 600 کەس بوون. ئەوەش بەگوێرەی توێژینەوەی ساڵانەی یەکێتیی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی تیرۆر و رووبەڕووبوونەوەی لە زانکۆی مێریلاند لە ئەمریکا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیاما سەرۆکێ حکومەتێ دەربارەی هێرشا پەکەکێ

Lalish Duhok

عه‌بادى: پێشوازيێ ل شاندێ هه‌رێما كوردستانێ دكه‌ین

Lalish Duhok

شاندێ هەرێما کوردستانێ هەڤدیتنێن گرنگ ئەنجام دان

Lalish Duhok