شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌ك: دەنگۆيێ گرانبوونا سووتەمەنيێ راست نینە

پەرلەمانتاره‌ك: دەنگۆيێ گرانبوونا سووتەمەنيێ راست نینە
باسنيوز:

پەرلەمانتارێک لە لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھیچ شێوەیەک شڵەژانی ئابووری لەسەر پرسی ھەناردەی نەوت، بەنزین و گاز دروست نەبووە، دەڵێت “ئەوەی باس دەکرێت دەنگۆیە لەدژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم”.

یروانت نیسان مارکۆس، ئەندامی لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “چەند بازرگان، راگەیاندکار و کەناڵێک بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان، دەنگۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەنزین و نەوت و گاز گران بووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بۆ تێکدانی بازاڕی کوردستانە و دروستکردنی شڵەژانی ئابوورییە لەناو خەڵک، یەکێکە لەو کارتە سووتاوانەی لەدژی ریفراندۆم دەکرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە، جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەم کارتەشیان وەک کارتەکانی دیکە دەسووتێت، چونکە بازاڕ وەک خۆیەتی و ھیچ کاریگەری لەسەر خەڵک دروست ناکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناڤێ باژێره‌كێ عێراقێ چوو درێزا گه‌رمترین باژێرێن جیهانێ دا

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زيرێن هه‌رێما كوردستانێ ئه‌ڤ برياره‌ ده‌ركرن

Lalish Duhok

بریارە پسوولا ئاهێن خوارنێ گهۆرين تێدا بێنه‌ كرن 

Lalish Duhok