شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌ك: دەنگۆيێ گرانبوونا سووتەمەنيێ راست نینە

پەرلەمانتاره‌ك: دەنگۆيێ گرانبوونا سووتەمەنيێ راست نینە
باسنيوز:

پەرلەمانتارێک لە لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان، ئاماژە بەوە دەدات کە بەھیچ شێوەیەک شڵەژانی ئابووری لەسەر پرسی ھەناردەی نەوت، بەنزین و گاز دروست نەبووە، دەڵێت “ئەوەی باس دەکرێت دەنگۆیە لەدژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم”.

یروانت نیسان مارکۆس، ئەندامی لێژنەی پیشەسازی، وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “چەند بازرگان، راگەیاندکار و کەناڵێک بۆ مەرامی سیاسیی خۆیان، دەنگۆیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە گوایە بەنزین و نەوت و گاز گران بووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بۆ تێکدانی بازاڕی کوردستانە و دروستکردنی شڵەژانی ئابوورییە لەناو خەڵک، یەکێکە لەو کارتە سووتاوانەی لەدژی ریفراندۆم دەکرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە، جەختیشی لەوە کردەوە: “ئەم کارتەشیان وەک کارتەکانی دیکە دەسووتێت، چونکە بازاڕ وەک خۆیەتی و ھیچ کاریگەری لەسەر خەڵک دروست ناکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی ل دۆر ھێرشا پردێ داخوازیەکا بلەز ژ هەڤپەیمانان کر

Lalish Duhok

حکومەتا هەرێما کوردستانێ: بەلاڤکرنا نەفتا سپی دێ یا بەردەوام بیت

Lalish Duhok

دهۆك.. ئێكه‌م رۆژا ئه‌زمۆنێن دووماهیا سالا خاندنێ 2017 -2018 یێن قوتابیان ده‌ستپێكر

Lalish Duhok