شبكة لالش الاعلامية

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يێ عێراقێ: كورد دێ ده‌وله‌تا كوردستانا مه‌زن دروست كن 

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يێ عێراقێ: كورد دێ ده‌وله‌تا كوردستانا مه‌زن دروست كن 
K24 – هه‌ولێر:

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌، ئاماژه‌دانی هه‌رێم به‌ كارتی سه‌ربه‌خۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی عێراق و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌ڵێت: “كورد خه‌ونی درووستكردنی “ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌”یان هه‌یه‌ له‌ پێنج وڵاتدا و له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ له‌ عێراق”.

جه‌عفه‌ری له‌ میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “ON Live”ـی میسری رایگه‌یاند: “كورد خه‌ونی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ له‌ پێنج وڵاتدا، له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ عێراق، په‌نابردنی كورد بۆ كارتی جیابوونه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق درووست ده‌كات”.

جه‌عفه‌ری له‌و دیداره‌دا هانای بردووه‌ته‌ به‌ر ده‌وڵه‌تی میسر و ده‌ڵێت: “میسر رۆلێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ پارێزگاریكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق، چونكه‌ گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه‌ و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌باره‌ی كارتی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، مه‌ترسی هه‌نگاوه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت”.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ “میسر گه‌وره‌ترین وڵاتی عه‌ره‌بییه‌ و ئه‌زموونێكی باشی له‌ ئامێزگرتنی وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه‌ و ده‌توانێت رایبگه‌یه‌نێت كه‌ “فیدراڵییه‌تی له‌و شێوه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی ریفراندۆم، ئه‌و ده‌نگ و هێزه‌ نییه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆمان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هیچ حاله‌ته‌كێ زیكا ل كوردستانێ نينه‌

Lalish Duhok

حکومەتا ئوسترالیا ٣ ملیۆن دۆلار بۆ ئاڤەدانکرنا عێراقێ تەرخانکرن

Lalish Duhok

زانکۆیا دھۆکێ سەنتەرێ بێشێکچی یێ لێکۆلیێن مرۆڤاتی ڤەکر

Lalish Duhok