شبكة لالش الاعلامية

چاوان بەرهەنگاربوونا پیربوونا پێشوەختا پێستى ببین؟

چاوان بەرهەنگاربوونا پیربوونا پێشوەختا پێستى ببین؟
رووداو-سلێمانی

کۆمەڵەی پزیشکانی پێست لە ئەڵمانیا دەڵێ جگە لە چوونە تەمەن، هۆکاری دیکەش هەن کە رێگە بۆ چرچبوونی پێست خۆشدەکەن؛ وەکوو لایەنی بۆماوەیی و شێوازی نادروستی ژیان.

مەبەست لە شێوازی نادروستی ژیان، چەند هۆکارێکی خۆکردن وەکوو؛ خۆراکی نادروست، جگەرەکێشان، مەیخۆری، گوشاری دەروونی و زۆر خۆدانە بەر هەتاو بێ بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر.

بۆ پاراستنی تەندروستی و جوانیی پێست، گرنگە شوازێکی درووستی ژیان پێرەو بکەی، بۆ نموونە لە خواردنەکاندا سەوزە و میوە زۆر بخۆیت و هەرچی رۆن و شەکر و فاستفوودە کەم بیانخۆی.

جگە لەوانە دەبێ وەرزش بەشێک بێ لە بەرنامە رۆژانەکانت، تەکنیکەکانی خاوبوونەوە پیادە بکەی، شەوانە بە باشی بخەویت، لە جگەرەکێشان دووربکەویتەوە و کحول نەخۆیتەوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەرزش زارۆكبوونێ ئاسان دکت

Lalish Duhok

ب ناڤ و دەنگترین شەق د دیرۆکێ دا

Lalish Duhok

ئاميره‌كێ نوو دكارت ئاڤا ڤه‌خوارنێ ژ هەوايى دروست بكه‌ت

Lalish Duhok