شبكة لالش الاعلامية

تێرێزا مەی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ل پاراستنا ماف و ناسنامةيا گه‌لێ كورد دێ بەردەوام بین

تێرێزا مەی بۆ نێچیرڤان بارزانی: ل پاراستنا ماف و ناسنامةيا گه‌لێ كورد دێ بەردەوام بین

رووداو – هەولێر

سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند: “بەریتانیا به‌رده‌وامده‌بێت له‌ شەڕکردن بۆ پاراستنی ماف و ناسنامه‌ی گه‌لی كورد له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یەکپارچەیی خاکی عێراقدا”.

تێرێزا مەی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا رۆژی سێشەممە 12-12-2017 پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا و لەبارەی دەرهاویشتەکانی دوای گشتپرسی و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا، تێرێزا مەی بە نێچیرڤان بارزانی راگەیاندووە: “پێشوازی لە هەڵوێستتان دەکەین بۆ رێزگرتن له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یه‌كێتی و دابه‌شنه‌كردنی وڵات”. بەپێویستیشی زانیوە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و دیالۆگ چارەسەربکرێن.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، نێچیرڤان بارزانی و تێرێزا مەی هیوایان خواستووە له‌ چوارچێوه‌ی میكانیزمێكی هاوبه‌شدا بەمزووانە گەشتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌ڕووی گه‌شتە نێوده‌وڵه‌تییەکاندا بكرێنه‌وه.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریش هەردوولا لەسەر گرنگی هاوئاهەنگیکردنی یەکدی رێککەوتوون. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داواکاریش بووە هەوڵی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە سیاسی و ئابوورییەکان و سەقامگیری بەردەوامبێت تاوەکو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەت خەڵکی کورد بەهێزبن.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا نێچیرڤان بارزانی بۆ لەندەن بانگهێشتکردووە و رایگەیاندووە، خۆشحاڵدەبێت بەمزوانە لە لەندەن چاوی پێبکەوێت و پێشکەوتنی گەورەتر لە پرسەکان بەدەستبێنن.

دەقی راگەیێندراوەکە لەسەر زاری گوتەبێژی داونینگ ستریت، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی بەریتانیا:

سەرۆکوەزیران ئەم بەیانییە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسەی کرد

لەبارەی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران (تێرێزا) مەی هەڵوێستی بەریتانیای لە رێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە، پێشوازیشی لە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان کرد لە رێزگرتن لە یاساکانی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق و یەکپارچەیی و یەکگرتوویی خاکی عێراق. تێرێزا مەی راشیگەیاندووە، هەوڵەکانی بەریتانیا بەردەوامدەبن بۆ پارێزگاریکردن لە ناسنامە و مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا.

لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا، هەردوولا رێککەوتن لەسەر گرنگی دیالۆگ و دانوستاندن لەسەر کۆنترۆڵی بەغدا و بەڕێوەبردنی سنوورەکان بە هاوبەشی و بەردەوامبوونی گەشتی فڕۆکەوانییەکانی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانی. هەردوولا هیوایان خواست بەمزووابنە پێشکەوتن لەم پرسانە بەدیبێت.

سەرۆکوەزیران مەی پشتگیری بەریتانیای بۆ هەرێمی کوردستان و خەڵکی کورد لە عێراقێکی یەکگرتوو دووپاتکردەوە. داواش دەکات هەوڵی چاکسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتی سیاسی و ئابووری و ئاسایش بەردەوامبێت تاوەکو دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە خزمەت خەڵکی کورد بەهێزبن.

لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەردوولا لەسەر گرنگی هاوئاهەنگیکردنی یەکدی رێککەوتن تاوەکو خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا بەسەلامەتی بمێننەوە.

سەرۆکوەزیران (تێرێزا مەی) راشیگەیاند، خۆشحاڵدەبێت بەمزووانە سەرۆکوەزیران (نێچیرڤان) بارزانی لە لەندەن ببینێت تاوەکو لەم پرسانە پێشکەوتنی گەورەتر بەدەستبێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنتاگۆن: ئۆپه‌راسیۆنا مووسلێ ل مه‌ها بهێت دێ ده‌ستپێكه‌ت

Lalish Duhok

ئەڤرۆ ژی ھێرشەکا داعش ل دوزخورماتو ھاتە ژناڤبرن

Lalish Duhok

عەبادی: لگەل هەرێما کوردستانێ لاپەرەکی نوو ڤه‌كر 

Lalish Duhok