شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ عێراقێ داخوازێ ژ بەغدا دكت كێشان لگەل هەرێمێ چارەسەر بكت

بەرپرسه‌كێ عێراقێ داخوازێ ژ بەغدا دكت كێشان لگەل هەرێمێ چارەسەر بكت

وشه‌:
بەها ئەعرەجی جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەیاننامەیەك لەبارەی خۆپیشنادانەكان بڵاو دەكاتەوە و هۆشیاری دەدات خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئامانجی سیاسی بەكار نەهێرێت.

بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەم بڵاوی كردووەتەوە هۆشیاری دەدات خۆپیشاندانەكان بۆ ئامانجی سیاسی بەكار نەهێنرێت، لە بەیاننامەكەی هاتووە” پێویستە حكوومەت و پەرلەمانی عێراق و تەواوی قەوارە سیاسییەكان رۆڵی جدیان هەبێت لە هێمن كردنەوەی بارودۆخەكە”.

جگە لەمەیش داوا لە بەغدا دەكات كێشەكانی لەگەڵ هەرێم چارەسەر بكات، دەڵێ‌” دەبێت كێشەكان بەرەو هێوركردنەوە بچێت لەگەڵ وەڵامدانەوەی داوای خۆپیشاندەران، بێئەوەی رووداوەكان پەلبكێشێ‌ بۆ هەڵقۆستنەوە و ئامانجی سیاسی، دەبێت وا بكەین لەو رووداوانەدا دووپاتی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەرێم بكەینەوە”.

دوو رۆژە لە چەند ناوچەیەكی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت و پشێوی و ناسەقامگیری لە خۆپیشاندانەكان دەكەوێتەوە.

بەها ئەعرەجی پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بوو لەسەر قەوارەی سەدر، هەروەها جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌وێن ب نه‌یاسایی هاتينه‌ خانه‌نشینكرن مووچێ وان دێ ئێته‌ برين

Lalish Duhok

ل دهۆكێ ژبه‌ر كێشه‌یه‌كا كۆمه‌لایه‌تی كه‌سه‌ك هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok

“هیچ ئۆمێديه‌ك بۆ ڤه‌گه‌ريانا گه‌شتێن نێڤ ده‌وله‌تى نینه‌”

Lalish Duhok